کەسوکاری و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو

964+

شۆڕش قادری

لە دەڤەری سۆران گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بێسەروشوێن بوو و کەسوکاری و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایدا دەگەڕێن.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ” ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ بەناوی بەرهەم و خەڵکی ناحیەی سرێشمە لەگەڵ باوکی و چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی هێنانی گیا بەهارییەکان چوونەتە چیای پرێسە لە ناحیەی بلێ و لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە و بێسەروشوین بووە”.

وتیشی لە ئێستادا زیاتر لە 10 تیمی بەرگری شارستانی سۆران و مێرگەسۆر لەگەڵ کەسوکاری ئەو گەنجە سەرقاڵی گەڕانن و ئومێد دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا سۆراغێکیان دەستکەوێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە ناوچەیەکی شاخاوییە و ئەوەش پشکنین و گەڕانەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی کەمێک زەحمەت کردووە.

گەڕان بەدوای ئاڤێستا بەردەوامە و کەیسەکەی مام ئازادیش ...

گەڕان بەدوای ئاڤێستا بەردەوامە و کەیسەکەی مام ئازادیش دادەخرێت