دوو دیمه‌ن له‌كاتى كردنه‌وه‌ى دادگاكه ... وێنه: قایمقامییه‌تى ماوه‌ت.
بیناى هه‌یه به‌ڵام میلاكی كه‌مه
ئه‌مڕۆ قه‌زاى ماوه‌ت بۆ یه‌كه‌مجار بووه خاوه‌نى دادگاى به‌رایی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 17 ساڵ له به قه‌زابوونيى، بۆ یه‌كه‌مجار دادگای به‌رایی له ماوه‌ت كرایه‌وه، قایمقام ده‌ڵێت، دادگاكه بۆ سنووره‌كه‌یان زۆر پێویست بوو، به‌ڵام كه‌موكوڕییان له میلاكی دادگاكه ده‌بێت.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ى دادگاكه عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئاماده‌ى بوو.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى قه‌زاى ماوه‌ت به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هاوڵاتیان بۆ راییكردنى كاره‌كانیان كه په‌یوه‌ندی به دادگاوه هه‌بوو سه‌ردانى قه‌زاى چوارتایان ده‌كرد، به‌ڵام به كردنه‌وه‌ى دادگاكه ئيدى پێویست به‌و هاتوچۆیه‌ى هاوڵاتیان ناكات.
وتیشی “بۆ دادگاكه بینامان هه‌یه به‌ڵام له‌رووى میلاكه‌وه كه‌موكوڕیمان ده‌بێت و ده‌بێت و له داهاتوو كار له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى میلاكه‌كه بكه‌ین”.
ماوه‌ت له‌ساڵى 2008 ـه‌وه له ناحیه‌وه كراوەته قه‌زا.