بەربەست و تاسەی سەر شەقامێک - وێنە: 964
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی دانراون
ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی: کامێرا دابنرێ تاسەکان هەڵدەگرین
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی لابردنی تاسە و بەربەستەکانی سەر شەقام پەیوەست دەکات، بە کاتی دانانی کامێرای چاودێری لەسەر شەقام و رێگاکان.
لەناو شاری سلێمانی ژمارەیەکی زۆر بەربەست و تاسە هەن، بەشی ئەندازەی هاتوچۆ یان خەڵک دروستیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025، كانی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی سلێمانی بە رادیۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، ئامانج له‌دانانی تاسه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی خێرایی شه‌قامه‌كانه.
لەبارەی وادەی لابردن یان بوونی بڕیارێکی لەو جۆرە، کانی حسێن وتی، هه‌ركات شه‌قامه‌كان به‌كامێرای چاودێریكردنی خێرایی كۆنتڕۆڵكران، ئێم وه‌كو به‌شی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ تاسه‌ی شه‌قامه‌كان لاده‌به‌ین.
