په‌رله‌مانتارێك: هه‌رێم ده‌توانێت ماده‌ى 93 به‌كاربهێنێت
جموجۆڵه‌كان بۆ شكستپێهێنانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه روویان له‌دادگاى فیدڕاڵى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌غدا جموجۆڵى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ شكستپێهێنان به بابه‌تى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكردووه و نووسراوى فه‌رمى كراوه و داواكان روویان له دادگاى فیدڕاڵى كردووه، به‌ڵام په‌رلەمانتارێك ده‌ڵێت “حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت ماده‌یه‌كى ده‌ستوورى عێراق به‌كار بهێنێت”.
رۆژى 14.4.2025 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى په‌سه‌ند كردوو بوو به 19 هه‌مین پارێزگاى عێراق.
كاوه عه‌لى، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و په‌رله‌مانتارى هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نووسراوى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌ترسی ده‌زانێت له‌سه‌ر بۆ سه‌ر یاسای پێكهێنانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
كاوه عه‌لى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دوو خاڵه‌ى له‌و نووسراوه فه‌رمییه باس كراون تایبه‌تن به ته‌واونه‌بوونى نیساب له‌كاتى ده‌نگدانه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر له دادگاى فیدڕاڵى وه‌ربگیرێت، بێگومان مه‌ترسییه.
وتیشی “بۆ هه‌موو ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى كه له به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند كوتله‌یه‌كه‌وه ده‌كرێت پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 10 ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌ى به پارێزگاى هه‌رێم ناساندووه و كارى كردووه له‌رێگه‌ى سكاڵایه‌كه‌وه ماده‌ى 93 له‌ده‌ستوورى عێراق به‌كاربهێنێت، كه ئه‌م پارێزگایه به‌فه‌رمى و یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان بوونى هه‌بووه”.
روونیشیكرده‌وه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم و حزبه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله كوردستانییه‌كانى به‌غدا كارى جدی بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و مه‌ترسییه بكه‌ن كه بۆ هه‌ڵه‌بجه له ئارادایه.