تا ئێستا 22 کەس تووش بوون

هاوڵاتیەكی دیكە بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

964+

محەمەد فاتیح

دوای زیادبوونی تووشبووان و گیانلەدەستدانی دوو كەس، حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بەرزبووەوە بۆ 22 كەس كە سێ کەسیان گیانيان لەدەستداوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستيی عێراق حاڵەتێكی دیكەی مردنی بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای موسەننا راگەیاند و وتی، دڵنیا كراوینەتەوە لە حاڵەتێكی مردن لە موسەننا بە هۆی تای خوێنبەربوون، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە سێ‌ كەس لە كۆی 22 توشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئێوارەی یەکشەممە 20.4.2025 رایگەیاند، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون پشتڕاستكرایەوە، کۆی تووشبووانی پەتاكە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتە 19 كەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، سەیف بەدر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، تووشبووەكان حەوتیان  لە پارێزگای زیقارن، چواریان لە پارێزگای كەركوكن، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە، سێ حاڵەتی دیكە لە موسەننا، یەک حاڵەتیش لە هەریەكە لە پارێزگاكانی موسڵ، بەسڕە، بەغدا، میسان و واست تۆماركراون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە میدیاكان دەكات هۆشیاری و رێنمایی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە و مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون بڵاوبكەنەوە.

 کەسێکى تر بە تاى خوێنەبەربوون گیانى لەدەستدا

 کەسێکى تر بە تاى خوێنەبەربوون گیانى لەدەستدا