کەشوهەوا
لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت
توانا نەقی
کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە خستووەتەروو ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک بەئەگەرى زیاتر،هەروەها بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.
بەشێ پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش جێگیرن و هەر وەکو دوێنێ دەبێت.
سبەینێش کەشەکە بەو جۆرە دەبێت نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی سۆران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 23.4.2025
کەش / .
خێراى با / مام ناوەند ( 15 – 25 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با /لە گۆراندایە .
پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم دەبێت
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی