چاڵنجی خواردنەگەیەکی هەولێر

بە سێ چەکوش بزمارێک داکوتە و نان بە بەلاش بخۆ

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لە چێشتخانەکان چاڵنجی بزمار و چەکوش بووە ترێند ئێستا چاڵنجەکە گەیشتووەتە شاری هەولێر و لە خواردنگەیەک دانراوە بیبەتیەوە شیشێک باڵ بە خۆڕایی بخۆ.

لە دوێنێوە هاوڵاتیان سەردانی چێشتخانەکە دەکەن بۆ ئەوەی چاڵنجەکە ئەنجام بدەن و ببنە خاوەنی شیشێک باڵی خۆڕایی.

موحەمەد ئازاد، خاوەنی چێشتخانەی باڵە خۆشەکە بە 964ـی وت” ئەوان لە دوێنێوە چاڵنجەکەیان هێناوەتە چێشتخانەکەیان و چەندان هاوڵاتی سەردانی چێشتخانەکەیان کردووە و تا ئێستا 10 کەس براوە بوون

باسی لەوەشکرد،” بەهۆی چاڵنجەکەوە هاوڵاتیان پەیتا پەیتا دێن بۆ ئەنجامدانی چاڵنجەکە و 10 کیلۆ بزماری هێناوە، چاڵنژەکەش بە شێوزێەکە دەبێت بە سێ چەکوشی توند بزمارێک بە دارێکدا بە تەواوی داکوتی کە ئەوەش هەم هێز و هەم تەرکیزێکی باشی دەوێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەزاران چەکوش بە پلێتدا دەکێشێت و نابیستێت

هەزاران چەکوش بە پلێتدا دەکێشێت و نابیستێت