خولى فێربوونى کۆمپیوتەریش ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانى فێری چه‌ند زمانێكی بیانى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ڵێت، خولى فێربوونى كۆمپیوته‌ر و چه‌ند زمانێك بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانیان ده‌كه‌نه‌وه و داوایان لێكراوه نووسراوى فه‌رمی له شوێنه‌كانیان بێنن و به‌شدارى خوله‌كان بكه‌ن.
بەڕێوه‌بەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ هەر ئەفسەر و کارمەندێک کە ویستی بەشداربوونیان لە خولەکان هەیە، نوسراوێک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانیانەوە ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی بکەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لەو خولانەی ئاماژەیان بۆ کراوە.
خولەکانی زمان بریتین له فێربوونى زمانه‌كانى ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئیتاڵی.
خولەکانی زمان و کۆمپیوتەرIT لە 4.5.2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و هەر هەفتەیەک سێ رۆژ كه رۆژانی یەکشەممه، دووشەممه و سێشەممه ده‌گرێته‌وه و له‌م رۆژانه‌ش بۆ ماوەی سێ کاتژمێر وانەکان دەخوێندرێت.