لە گەرمیان
راوچییەکی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لە سنووری ناحیەی نەجول لە گەرمیان کەسێک بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێیوی بە تاپڕ دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ سێشممە پۆلیسی دارستان و ژینگەیگەرمیان بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول سەربە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە دوو پۆڕ و کۆترێکی راوکردبوو بە چەکی جۆری تاپڕ بۆیە دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکەیی و ئۆتۆمبێلەکەشیدا.
ئێستا راوچییەکە رەوانەی دادگای قەزای کفری کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەندکراوە تا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.