وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌ى راوكردن
له گوندى خه‌مزه 60 كه‌و ئازادى ناو سروشت كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى خه‌مزه‌ى سنوورى ناحیه‌ى سیته‌كى سه‌ر به قه‌زاى چوارتا، 60 كه‌و ئازادى ناو سروشت كرانه‌وه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، ئه‌مه وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى راو له گونده‌كه‌یان كه ماوه‌ى چوار ساڵه رایانگه‌یاندووه.
فه‌رمان خه‌مزه‌یی، دانیشتووى گونده‌كه، به 964ـى وت، كه‌وه‌كان له‌لایه‌ن خاوه‌نى گروپی كۆمپانیاكانى سه‌فره بۆ گونده‌كه‌یان هێنردابوون وه‌كو پاڵپشتییه‌ك كه راوكردن له گونده‌كه‌یان قه‌ده‌غه كراوه.
وتیشی “مه‌راسیمێك بۆ ئازادكردنى كه‌وه‌كان رێكخراو قایمقام و پۆلیس و دارستان و ژینگه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى گوند ئاماده بوون”.
ماوه‌ى چوار ساڵه له‌م گونده راوكردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه، كه‌مترین حاڵه‌تى راوكردن هه‌بووه، ئه‌ویش وه‌ك فه‌رمان ده‌ڵێت خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى گوند بوونه به‌ڵام ته‌سلیم به یاسا كراون و ده‌شڵێت “له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا نزیكه‌ى 10 راوچیمان له سنوورى گونده‌كه‌مان ده‌ستگیر كردوون”.