تابلۆى قه‌ده‌غه‌كردنى راوكردن له گوندى خه‌مزه كه له سۆشیاڵ میدیاى گونده‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه
پۆلیس؛ له سلێمانى راوكردن زۆره
ئه‌وه‌ى له گوندى خه‌مزه راو بكات راده‌ستى یاسا ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى خه‌مزه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى سیته‌كى شارباژێر، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى راوكردنیان دا‌و، دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر كه‌سێك له سنووره‌كه‌یان راوى باڵنده و ئاژه‌ڵ بكات، راده‌ستى یاسای ده‌كه‌ن.
خه‌مزه‌ییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه چه‌ند جارێك داوایان كردووه راو له سنوورى گونده‌كه‌یان نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌ڵێن، خه‌ڵك گوێی پێنه‌داوین و به‌رده‌وام راوى خۆیان كردووه.
ده‌ڵێن ” لەمه‌ودوا له هیچ کەس و لایەنێک قبوڵ ناکەین بێته سنووره‌كه‌مان بۆ راوکردن ئەمە کۆتا ئاگادارکردنەوەمانە”.
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى، ئه‌م بڕیاره‌ى گوندى خه‌مزه‌ى به بڕیارێكى باش زانى و دووپاتیشیكردووه كه ئه‌وان ده‌مێكه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى راوكردنیان له ته‌واوى سنوورى پارێزگاى سلێمانى داوه.
وتیشی “حاڵه‌ته‌كانى راوكردن له سنوورى گونده‌كانى سلێمانى به‌رده‌وامى هه‌یه و به‌تایبه‌تیش له گوندى خه‌مزه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی زۆرى حاڵه‌تى راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یان له سنوورى سلێمانى تۆمار كردووه، به‌ڵام هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئاماره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كانى راوكردن، چه‌ندین حاڵه‌تى ده‌ستگیركردنى سه‌رپێچیكارانیش هه‌بووه كه دواى راده‌ستكردنیان به دادگا به‌ندكراون.