هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتیان دەستپێکردووە

ئاگاداربن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بکەن سزا دەدرێن

964+

ژێوار خدر

هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و ناهێڵێت یەک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان بوەستێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 تیمەکانیان هەڵمەتێکییان دەستپێکردووە لە هەر یەک لە شەقامەکانی بەردەم نەخۆشخانەکانی هەرێم، بەخشین و بەڕیوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

دەشڵێت، ئەو شۆفێرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا، کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقام راگرتبوو و ئاسەتەنگی هاتوچۆیان دروستکردبوو.

باسی لەوەشکردووە، ئەم هەڵمەتە رۆژانە بە بەردەوامی هەیە، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی سەرپێچی و نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆیە.

چیتر پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە هاتوچۆی سلێما...

چیتر پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە هاتوچۆی سلێمانی ناخوات