تەنیا کارتی نیشتمانی کاروبارتان رایی دەکات

چیتر پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە هاتوچۆی سلێمانی ناخوات

964+

شۆڕش قادری

بۆ لەمەودوا پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە هاتوچۆی سلێمانی ناخوات و تەنیا بە کارتی نیشتمانی کاروبارتان دەڕوا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بۆ لەمەودوا پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی (تەسکەرە لەگەڵ شەهادەی جنسییەی عێراقی) کاری پێ ناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیمان، تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت”.

بەپێی ئاگادارییەکەی هاتوچۆ، ئەو هاوڵاتیانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە، کاروباریان بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی رایی دەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندی بڕیارەکە بن چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە.

هاتوچۆی سلێمانی داوای وێنەی کارتی دەنگدان لە کارمەندا...

هاتوچۆی سلێمانی داوای وێنەی کارتی دەنگدان لە کارمەندانی دەکات

لە گەشتی هەواڵەکانەوە بۆ کارتی نیشتیمانی قەرەباڵغی نا...

لە گەشتی هەواڵەکانەوە بۆ کارتی نیشتیمانی قەرەباڵغی نامێنێت