سه‌رۆكى لقی كه‌ركوكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان:
خه‌ڵك هه‌بووه به ته‌له‌فۆنێك كراوه‌ته ئه‌ندامى سه‌ندیكا به‌بێ ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌نووس بێت”
964+
كاروان ساڵحی ـ كەركوك
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان له كه‌ركوك نایشارێته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆرى ئه‌ندامان وه‌كو رۆژنامه‌نووس له سه‌ندیكاكه‌یان تۆمار كراون، به‌ڵام پێشبینى ده‌كات كه له كۆنگره كێشه‌ى ژماره‌ى زۆرى ئه‌ندامان یه‌كلابكرێته‌وه.
مەهدی زریان، سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنوسان بە 964ـی وت، لە ئێستادا هیچ لە لقەكانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بودجەی نیە بەڵام لە لایەن ئیدارەی شارەكانەوە هاوكاری دەكرێن، بەغداش بەو شێوەیە مامەڵە دەكات كە تەنیا سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراقی هەیە.
وتیشی “ژماره‌ى زۆرى ئه‌ندامانى سه‌ندیكا واقیعییه چونكه خه‌ڵكێكی زۆر كارى رۆژنامه‌نووسی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ندامیش هه‌یه رۆژنامه‌نووس نییه و به ته‌له‌فۆنێك كراوه‌ته ئه‌ندام”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژنامەنوسانى كەركوك بێ ئومێدن، بۆیه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر نزیكەی 35 رۆژنامەنوسی ئەندامی سه‌ندیكا چوونە ناو سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراقەوە بۆ بەدەست هێنانی ئیمتیازات، بەڵام تاوه‌كو ئێستا یەك مەتر زەویان وەرنەگرتوە و تەنیا خەیاڵە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیكای رۆژنامەنوسان ئەندام وەردەگرێت