"مەرجیان هەیە"
سەندیكای رۆژنامەنوسان ئەندام وەردەگرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەرگای بۆ ئەندامیەتی سەندیكا كردوەتەوە و داوا لە ئارەزومەندان دەكات ناوی خۆیان تۆماربكەن.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەڵێت، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەندیكادا بڕیاردراوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامیەتی بە چەند مەرجێك دەكاتەوە و داوا لە خوازیاران دەكات ناوی خۆیان تۆماربكەن.
كاروان ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ب تۆڕی96ی راگەیاند، رۆژی یەك شەممەوە خوازیاران دەتوانن بۆ ئەندامبوون لەسەندیكا خۆیان كاندیدبكەن.
لەبارەی چۆنیەتی ئەندامبوونەوە كاروان محەمەد وتی، هەر كەسێك چەند مەرجێكی تێیدابێت دەتوانێت خۆی بۆ ئەندامیەتی بپاڵێوێت و سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەندیكا بكات بەم مەرجانەی خوارەوە
رۆژنامهنووس دهبێت له دهزگایهكی راگهیاندن كاربكات نووسراو – بینراو – بیستراو
رۆژنامهنووس دهبێت گرێبهستی كاركردنی لهگهڵ دهزگاكهی ههبێت، نابێت بهسهرچووبێت.
پشتگیریی ئهو دهزگا راگهیاندنهی كاری تێدادهكات.
هێنانی كۆپی ئهو كارانهی كردویهتی وهكو رۆژنامهنووس(نووسراو – بینراو – بیستراو)لهسهر كاغهز یان سی دی وهك بهڵگهنامه بۆ سهلماندنی كارهكانی.
هەریەكە لە خاوەن ئیمتیاز – سەرنووسەر- جێگری سەرنووسەر- بەرێوەبەری نووسین- سکرتێری نووسین- نووسەر- وەرگێر- پەیامنێ وێنەگر- کارکاتێرست- نەخشەساز- هەڵەچن- ئەرشیف- ژنەفتکار،منصت, ئەم كەسانە دەتوانن ئەندامیەتی تۆماربكەن.
هەر كەسێكیش ئەندامی سەندیكابێت دەبێت بە بەڵێنی دادنوسی بیسەلمێنێت كە فەرمانبەری حكومەت نییە.
فۆڕمی ئەندامیەتی تەنها لە ئۆفیسی سەرەكی سەندیكا دەستدەكەوێت، لە هەر شارێك ئۆفیس هەبێت لەو شوێنەش فۆڕمی ئەندامیەتی هەیە.
كاروان ئەنوەر وتیشی رۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە و سێ شەممە كاتژێر 3بۆ شەشی ئێوارە سەندیكا دەوامی فەرمی هەیە و دەتوانن سەردانی بكەن.
سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان 12 هەزار ئەندامی هەیە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەلار و هەڵەبجە ئۆفیسی هەیە و 12 ساڵیش كۆنگرەی نەبەستوە.