لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی هەژماری من
ئەو خانەنشینانەی لە دایکبووی 1920 بۆ 1940ـن سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن
964+
توانا نەقی
بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی ئاگادری ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە لە لە دایکبوونیان لە نێوان ساڵانی 1920 بۆ 1940ـە سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
ئەمڕۆ سێشممە، وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەو خانەنشینانە کە بەرواری لە دایکبوونەکەیان ئاماژی پێدراوە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 23 و 24ـی نیسان سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
دەشڵێت، پێویستە خانەنشینانی هەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆیان ببەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکان لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا کاتژمێر 2:30ـی پاش نیوەڕۆ لە بانک دەبن بۆ پێدانەوەی کارتەکان.