تاکە بەربژێری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

سودانی پشتیوانی لە کاردیناڵە کوردەکە دەکات بۆ جێگرەوەی پاپا

964+

ژووری هەواڵ

دواى کۆچى دوایی پاپا فرانسیس، کاردیناڵێکى کورد مەرجەکانى بوون بە پاپاى ڤاتیکانى تیادایە و تاکە کاردیناڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دەتوانێت خۆى بۆ جێگرەوەى پاپا بەربژێر بکات، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتدەکاتەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی سودانی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، پاڵپشتی خۆمان بۆ کاردیناڵ لویس ساکۆ دووپات دەکەینەوە، چونکە تاکە کاندیدە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ جێگرتنەوەی پاپا فرانسیسی کۆچکردوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق یەکێکە لەو شوێنانەی کە مەسیحییەکان بە درێژایی مێژوو بە برایەتی لەگەڵ ئایینەکانی دیکەدا ژیاون، ئەمڕۆش شوێنکەوتوانی هەموو کڵێساکان دەگرێتەوە، ئەمەش نوێنەرایەتی خۆشەویستی و برایەتی نێوان باوەڕدارانی باوەڕە جیاوازەکان دەکات”.
بەیانی دونێ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد و بە مردنی پاپا نەریتە سەدان ساڵەکان زيندوو دەکرێتەوە کە بە دياريکردنی پاپايەکی کاربەڕێکەر دەستپێدەکات و بە هەڵبژاردنی پاپای نوێ کۆتايی دێت.

لیستی موچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەت...

لیستی موچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا