وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم:

لیستی موچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

964+

شۆرش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی چوار رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستانەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، رۆژی یەکشەممە 20.4.2025 راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار (میزان المراجعة) و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024 (الحسابات الختامیة) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2025، کە بڕەکەی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بە شێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

دوو موچەى وەرگرت و دانەیەکى گەراندەوە

دوو موچەى وەرگرت و دانەیەکى گەراندەوە

لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی موچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستی موچە رەوانەی بەغدا دەکرێت