ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردبوو

تانکەرێک رۆنێکی زۆری لەسەر رێگای دەربەندیخان رشت و دەستی بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان تانکەرێک رۆنێکی زۆری رشت و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد، بۆیە لە بازگەی بانی خێڵان دەستی بەسەرداگیرا.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 تانکەرێک کە هەڵگری رۆن بووە، لە سلێمانییەوە بەرەوە کەلار رۆیشتووە، لە هەورازەکەی بیرکێ، نێوان زەڕایەن و دەربەندیخان رۆنێکی زۆری لێچووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە”.

“تانکەرەکە هەر بە دەرچوونی لە دەربەندیخان لە بازگەی بانی خێڵان دەستی بەسەرداگیراوە و ئێستا لێکۆڵینەوە لە شۆفێرەکەی دەستیپێکردووە”، سلێمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەو رووداوە رێگاکە خلیسک بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کردووە، بەڵام ئێستا تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەتی دەربەندیخان سەرقاڵی رشتنی خۆڵن بەسەر رێگاکەدا و تا ڕادەیەک هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووەتەوە.

بەهۆی مەقەستکردنی دوو  تانکەر  رێگای دەربەندیخان - سلێم...

بەهۆی مەقەستکردنی دوو تانکەر رێگای دەربەندیخان - سلێمانی داخرا

قەرەباڵغى دروستبووە؛ تا بۆتان دەکرێت خۆتان لەو رێگایا...

قەرەباڵغى دروستبووە؛ تا بۆتان دەکرێت خۆتان لەو رێگایانە مەدەن