لەگەڵ هاوپەیمانانان
دژەتیرۆر: ژمارەیەک تیرۆریست لە سنووری گەرمیان دەستگیرکران
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای دژەتیرۆر لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا، كە بۆ 964 نێردراوە، دەڵێن، “لە ئۆپەراسیۆنێكدا ژمارەیەك تیرۆریستمان دەستگیر كردووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، ئەمشەو دووشەممە 21.4.2025 ڤیدیۆ و زانیارییەكانی هەواڵەكەیان بۆ 964 ناردووە و ئاماژە بەوە دەكەن، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، ژمارەیەک تیرۆریستیان لە سنووری گەرمیان دەستگیر کرد.
“تیرۆریستانی دەستگیرکراو پێشینەی کاریان هەبووە لەناو دیوانی جوندی رێکخراوی تیرۆرستیی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، لە چەندین شەڕدا دژ بە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ناوچەکانی سنووری دیالە، حەمرین، عوزێم بەشدارییان کردووە”، دژەتیرۆر وادەڵێت.
هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەلایەن دەزگا ئەمنی و دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوون، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنیان رادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.