کەشوهەوا

لە ناوچە سنوورییەکان تاوە باران دەبارێت 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ دووشەممە کردووە و ئاسمان نیمچە هەور و لەناوچە شاخاوییەکان هەندی کات هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرباری گۆڕینی ئاسمان بۆ هەور و ئەو تاوە بارانەش کە لە ناوچە سنوورییەکان دەبارێت بەڵام پلەکانی گەرما هەر بەبەرزی دەمێننەوە.

هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە وا پێشبینی کراوە، هەر وەکو ئەمڕۆ دەبێت تەنیا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە چاو ئەمڕۆدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە  21.4.2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور لەناوچە شاخاوییەکان هەندی کات هەوری تەواو دەبێت, لەناوچە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20  )کم/ک دەبێت.لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ بۆ ماوەیەک ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 /ک لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 –  9 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر : 31  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی