وێنه: هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه.
به زیادكردنى ئاشكرا
هه‌ڵه‌بجه ماتۆرسكیله ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان وه‌كو ئاسن ده‌فرۆشێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌برایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، هره‌چی ماتۆڕسكیلی ئه‌و ماوه‌یه ده‌ستى به‌سه‌رداگرتووه له‌رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه وه‌كو ئاسن ده‌یانفرۆشێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگه‌وزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه كڕیاری ئاسنن.
هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەوە ده‌ڵێت، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 600 له 8.1.2025 پەسەندکردنی کۆنوسی لیژنەی خەمڵاندنی وەزارەت / بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان، ئه‌م ماتۆڕسكیلانه به ئاسن ده‌فرۆشێت.
بۆ جاری سێیەم ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و بەڵێندەران دەکات کە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستێت بە پانکردنەوە و ووردکردنی کۆمەڵێک ماتۆڕسکیلی دەستبەسەرداگیراو پاشان فرۆشتنیان بە شێوەی ئاسن.
فرۆشتنه‌كه له كاتژمێر 10:00ـى سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى 27.4.2025 به ئامادەبونی لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەندامانی داواکاری گشتی بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی هاتووچۆ و کەناڵەکانی راگەیاندن، لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئه‌نجام ده‌درێت.