چاوەڕیی گوێزی باڵەکایەتی مەکەن

سەرمای هەفتەی پێشوو دارە بەردارەکانی باڵەکایەتی بێکەڵک کردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

سەرماکەی هەفتەی رابردوو هەرچی دار و درەخت و بەروبوومی کشتوکاڵی دەڤەری باڵەکایتیە تەختی کردووە و کەڵکی نەهێشتوون.

کاریگەری سەرماکە زیاتر بەسەر داری گوێز و مێو و قەیسی و قۆخ بووە، جوتیارانی رەنج بەخەسار کردووە، یەکێک لەو دارانەی زۆر زیانی پێگەیشتووە گوێزە، دوو ساڵە باڵەکایەتی بۆی نایەت و ساڵی رابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کەڕوو بەرهەمی نەبوو، جوتیارێکیش دەڵێت، “ئەمساڵ چاوەڕێی گوێزی باڵەکایەتی مەکەن”.

ئەیوب رەشدوری، جوتیارێکی ئەزمونداری باڵەکایەتیە بە 964ـی وت، ئەو شوێنانەی بەرز بن سەرما کاریگەری زیاتری لەسەری هەبووە بە جۆرێک بەرهەمەکەی هەر سفر کردووە و بێبەرهەم دەبێت.

وەک ئەوەی جوتیارەکە باسی دەکات، سەرما گەڵای دارەکانی وشک کردووە و رەش هەڵگەڕاون، بەرهەمەکەشی هەڵدەوەرێت، ئەمساڵ بێ بەرهەم دەبن.

بوونی سەرچاوەی ئاو و کانی و رووبار، لە بارەی کەش و هەوا و خاکەکەی وایکردوە، باڵەکایەتی ناوچەیەکی لەباربێت بۆ کشتوکاڵی و بەشی زۆری خەڵکی ئەو دەڤەرە سەرقاڵی کشتوکاڵین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەرما لە پڕەکە بەشێک لە کشتوکاڵی باڵەکایەتی وشک کرد

سەرما لە پڕەکە بەشێک لە کشتوکاڵی باڵەکایەتی وشک کرد