ته‌رمه‌كه‌ى ده‌برێته پزیشكى دادى هه‌ولێر
بۆ تۆپەكە چوو بەڵام كه‌وته ناو به‌نداوى ئاقوبان و خنكا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئێوارەى ئه‌مڕۆ هاوڵاتیەكی بە رەگەز عەرەب لە بەنداوی ئاقوبان خنكا، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى به‌رێگاوه‌یه به‌ره‌و پزیشكگی تدادى هه‌ولێر.
هاوڵاتییه‌كه گه‌نجێكه ته‌مه‌ن 21 ساڵه.
زانا فازیل هەم شایەتحال هەم دانیشتووی گوندی ئاقوبانە بۆ 964وت، ئەم خێزانە بەمەبەستی گەشت هاتبوونە ناوچەكە یاریان دەكرد دوای ئەوەی تۆپەكەیان دەكەوێتە ناو ئاوى به‌نداوەكە گەنجە دەچێت بیهێنیتەوە خۆیشی گیر دەخوات دەخنكێت.
لایخۆشیه‌وه عه‌بدولقادر میران به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه، دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانى ته‌رمى ئه‌م گه‌نجه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و وتیشی “ته‌رمه‌كه له رێگایه به‌ره‌و هه‌ولێر و راده‌ستى پزیشكی دادى ده‌كرێت”.
شاخه‌وان سه‌عید وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر له گروپی واتس‌اپ بڵاویكرده‌وه كه گه‌نجه خنكاوه‌كه ناوى (عه‌بدولمه‌لك مه‌روان فازڵ) له‌دایكبووى ساڵى 2004 ـى شارى رومادییه.
وتیشی “تمیه‌كانى غه‌واسی قه‌ندیل توانیان به كه‌متر له دوو كاتژمێر ته‌رمه‌كه بدزنه‌وه”.