بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقافە

پارەی مزگەوتەکەی سلێمانی ڕادەستی نەخۆشخانەی هیوا کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی پارە بۆ خێر کۆکراوەتەوە و ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر پارەکەدا گرتوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964 وت، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی سلێمانی پارە بە ناوی خێر کۆکراوەتەوە بۆ کەسێک، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەی کۆکراوەتەوە.

باس لەوەکراوە، بە هەمو شێوەیەک لەناو مزگەوتەکاندا کۆکردنەوەی پارە بەناوی خێرخوازی بۆ خەڵک قەدەغەیە و هەر کەسێک ئەو کارە بکات دەست بەسەر پارەکەدا دەگیرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەرداگیراوە ڕادەستی نەخۆشخانەی هیوا کراوە بە وەسڵ.

لەسەر ئەم بابەتە عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964 وت، بەپێی بڕیاری وەزارەتەکانی ئەوقاف و ناوخۆ هیچ کەسێک بۆی نیە لەژێر هەر ناوێکدا لە مزگەوتەکاندا پارە کۆبکاتەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕابردودا فێڵ کراوە و کارەکەی ئاسایشی سلێمانیش جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەت بووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

"پێویستە خۆشەویستی بۆ کوردستان لەوتارى مزگەوتەكاندا رەنگدانەوەی ھەبێت"

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان ...

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان نوێژى جەژنیان کرد