کۆتا رۆژە
پەلەبکەن؛ ئێوارەى ئەمڕۆ پێشەنگاى کتێب دادەخرێت
964+
ژێوار خدر- هەولێر
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى پێشەنگاى نێودەوڵەتیى هەولێرە بۆ کتێب و کاتژمێر 8ـى ئێوارە دەرگاى پێشەنگاکە دادەخرێت، ئەگەر تائێستا نەچوویت، پەلە بکە تا کات ماوە.
پێشەنگاکە، كە خولی 17مینە و لە ژێر ناونیشانى “جیهان بە کوردى دەدوێت” بەڕێوەدەچێت، 11 رۆژە بەردەوامە و رۆژى 9.5.2025 دەستیپێکرد.
لە پێشەنگاکەدا زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانى کتێب بە زمانە جیاوازەکان نمایش كراون، نزیکەى 250 ناوەندى چاپ و وەشاندن بەشدارییان تێدا کردووە.
کاتژمێر 8ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، دەرگاى پێشەنگاکە بەڕووى میواناندا دادەخرێت، ئەگەر تائێستا نەچوویت، پەلە بکە تا کات ماوە و داشكانیش بۆ زۆربەی كتێبەكان كراوە.