وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق
وەزارەتی كاری عێراق
بۆ هەر 20 بیانی دەبێت 80 كەس لە عێراق دابمەزرێن
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، میکانیزمێکی نوێی بۆ دامەزراندنی کرێکاری بیانی لە پسپۆڕییە پزیشکییەکان خستەڕوو، هاوکات دووپاتیان کردەوە دامەزراندنی هەر 20 کرێکاری بیانی بەرامبەر دەبێت بە دامەزراندنی 80 عێراقی.
وتەبێژی وەزارەتی کار، حەسەن خەوام ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: “بەشی کار و راهێنانی پیشەیی تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای کار، ژمارە 37ی ساڵی 2015. ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتەکە داوای کردووە لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەی لە نێوان راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کار و راهێنانی پیشەیی بەڕێوەچوو، پسپۆڕی دەگمەنی پزیشکی بهێنرێتە ناو عێراق، وەک پەرستاری لێهاتوو و پسپۆڕی دەگمەنی بواری تەندروستی.
هەروەها دەڵێت، وەزارەتەکەیان داوای کردووە بڕگەیەک جێبەجێبکرێت کە بەپێی ئەو بڕگەیە بۆ هەر 20 کەسێک بهێنرێتە ژوورەوە، 80 عێراقی وەك دەستی کار دابمەزرێن، وەك جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، كە بریتییە لە دابینکردنی هەلی کار و نەهێشتنی بێکاری.