"دایک و باوکێک و دوو منداڵیان برینداربوون"
بەرگری شارستانی وردەکاری دەربارەی ئەو ماڵەی سووتا بۆ 964 ئاشکرا دەکات
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئەمشەو لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سەرەتا وا بڵاوبووەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس برینداربوون، بەڵام وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، چوار کەس برینداربوون کە دایک و باوکێک و دوو منداڵن.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “رووداوەکە لە گەڕەکی ئیسقەڵای قەزای ناوەندی سۆران بووە و بەهۆی تێکردنی نەوت لە سۆپایەکی نەوت، سۆپاکە تەقیوە و ماڵەکە ئاگری گرتووە”.
وتیشی، دایک و دوو منداڵی بە سەختی برینداربوون و دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی سۆران، رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون، باوکی خێزانەکەش بە سووکی بریندار بووە و تەندروستی جێگیرە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری