تیمەکانى تەندروستى پشوو ناناسن

لە هەڵەبجە دوو شوێنکار سزا دران

964+

شۆڕش قادری

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە شەو و رۆژ و پشوویان بۆ نییە و گەڕانەکانیان بەناو بازاڕدا بەردەوامە، ئەمڕۆش چەند شوێنکارێکیان سزادا و دەستیشیان گرت بەسەر بڕێک خۆراکی ماوەبەسەرچوو.

ئومێد محەمەد بەرپرسی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 18.4.2025 تیمەکانمان، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک خواردنگە و مارکێت و چەند شوێنکارێک کرد و دەستیانگرت بەسەر بڕێک خۆراکی ماوەبەسەرچوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵەبجە، سزای دارایی دوو شوێنکاریان داوە و چوار شوێنکاریش ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن، سزا دەدرێن.

ئومێد محەمەد وتیشی، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، تیمەکانمان بەردەوام لە رۆژانی پشوو و 24 کاتژمێر، سەرقاڵی پشکنینی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانن.

هەر دوکاندارێک پاشماوە و شوێنپێی مشک لە دوکانەکەی ببین...

هەر دوکاندارێک پاشماوە و شوێنپێی مشک لە دوکانەکەی ببینرێت سزا دەدرێت

لە هەڵەبجە 10 شوێنکار سزادران و خۆراکی ماوەبەسەرچووش دە...

لە هەڵەبجە 10 شوێنکار سزادران و خۆراکی ماوەبەسەرچووش دەستی بەسەرداگیرا