سایدى چوون و هاتن دەبن بەیەک

لەبەر قەرەباڵغى و گەڕانەوەى سەیرانکەران هاتوچۆى دهۆک بڕیارێکى دا

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى دهۆک ئاگادارى شۆفێران و سەیرانکەران دەکاتەوە کە ئێوارە لە کاتى گەڕانەوە، بەهۆى دروستبوونى قەرەباڵغى هەردوو سایدى رێگەى سەرەکى ناحیەى زاوێتە دەبنە گەڕانەوە بۆ ناو دهۆک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونى کردوەتەوە، کاتژمێر 8ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، هەردوو سایدى رێگاى سەرەکى ناحیەى زاوێتە دەبنە رێگەى گەڕانەوە بۆناو دهۆک.

داواش دەکات، شۆفێران لە دواى کاتژمێر 8ـى ئێوارە بۆ ناحیەى زاوێتە نەیەن، چونکە هەردوو ساید دەبنە رێگەى گەڕانەوە بۆ دهۆک.

قەرەباڵغى دروستبووە؛ تا بۆتان دەکرێت خۆتان لەو رێگایا...

قەرەباڵغى دروستبووە؛ تا بۆتان دەکرێت خۆتان لەو رێگایانە مەدەن