هونەرمەندە فەرەنسییەكان هاتوون بیسەلمێنین لەگەڵ کورد ئامۆزان

بە گۆرانی كوردی شایی فەرەنسیان كرد

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئێوارەیەک لەگەڵ نمایشی سەمای کوردی و بریتۆنی فەرەنسی، دوو نەریتی بەهێز لە ریتم و سەما لە هەولێر کۆبوونەوە بە ناونیشانی سەمای هەولێر و تا میوزیک بکەن بە پردێک لە نێوان سروشتی کوردستان و بریتۆنی فەڕەنسا.

ئەم نمایش و ئاهەنگە لەلایەن پەیمانگای ئینستویتی فەرەنسی لەگەڵ کونسوڵخانەی فەرەنسا بەڕێوەچوو، دەشتی عوسمان بەڕێوەبەری بەشی كولتووری پەیمانگا بۆ 964وتی، “ئەم پڕۆژەیە بۆ پتەوكردنی دۆستایەتی كورد و گەلی فەرەنسایە، بێگومان دۆستایەتیمان ئێستا لە لوتكەدایە لەڕووی كولتووری،  نەورۆزی ئەمساڵیشمان لە پاریس ئەنجامدا.”

باسی لەوەش کرد، لێكچوونی زۆر هەیە لەڕووی موزیك و شایی هەرێمی برۆتۆن و هەرێمی كوردستان، هونەرمەندە فەڕەنسییەكان وتیان ئێمە هاتووین بیسەلمێنین ئامۆزاین لەگەڵ كورد، لە هەرێمی كوردستاندا خوێندنی زمانی فەرەنسی كرا بە زمانی دووەم و لەپاڵ ئینگلیزی دەخوێندرێ لە قوتابخانە ئەهلی و گشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

سەماى مەولانا نمایشێک لە رەمەزاندا

سەماى مەولانا نمایشێک لە رەمەزاندا