بە نوسراوی فەرمی بڕیارەکە دەرچووە

 رێگای دەربەندیخان – چنارە دووساید دەکرێت 

964+

توانا نەقی

لەسەر داوای قایمقامی دەربەندیخان و بە بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دووسایدکردنی شەقامی سەرەکی دەربەندیخان – زەڕایەن دارکرا.

بە پێی نوسراوی ژمارە 4459 لە بەرواری 13.4.2025 بە واژوی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکە ئاراستەی وەزارەتی ئاودانکردنەوە کراوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەردانی دەربەندیخانی کرد ئەوان ئەو داوایەیان لێکردووە و ئێستا بڕیاری لەسەر دراوە و جێبەجێ دەکرێت.

وتیشی، پرۆژەکە هەر لە چوارچێوەی رێگای نێوان کەلار دەربەندیخانە و هەمان کۆمپانیا دەیکات بەڵام بە دەرخستەی جیاواز، هەفتەی داهاتوو کەرستەکانیان دەبەنە ئەو دەستکەن بە کارکردن لە رێگای نێوان دەربەندیخان – چنارە.

چنارە یەکێکە لە گوندەکانی نێوان قەزای دەربەندیخان و ناحیەی زەڕایەن و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا تا ئاستی ئەو گوندە بکرێت بە دووساید.

 رێگای دەربەندیخان – چنارە دووساید دەکرێت