چه‌ند دیمه‌نێك له‌كاتى سه‌ردانى كشتو‌كاڵى گه‌میان بۆ گه‌نمى گونده‌كانى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل... وێنه: كشتو‌كاڵى گه‌رمیان.
له هه‌ندێك گوندى شێخ ته‌ویل بڵاوبووه‌ته‌وه
ساغكردنه‌وه؛ سن و كیسه‌ڵه له‌ناو گه‌نم و جۆى ناحیه‌ى پێباز بڵاونه‌بووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بڵاویكرده‌وه، كه بەشی پاراستنی رووەک سه‌ردانى به‌شێك له گونده‌كانى ناحیه‌ى پێباز و شێخ ته‌ویلى كردووه، بۆ پشكنینى گه‌نمه‌كانیان له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى مێرووى سن و كیسه‌ڵه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پێباز ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا كێڵگه گه‌نمه‌كانیان سه‌لامه‌تن.
ئه‌و گوندانه‌ى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان سه‌ردانى كردوون، بریتین له بەکر بایف، تم تمە، گۆڕی ئەسپ، زەردەلیکاو، چرچەقڵە، بەرکەل و ئاگادارى جوتیارانیان كردووه‌ته‌وه لە کاتی تووشبوونی کێڵگەی گەنم بە مێرووی سن و کیسەڵە ئاگاداری هۆبەی پاراستنی رووەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشه‌كاڵى گه‌رمیان بکه‌نەوە بۆ ئەوەی رێنمایی قەڵاچۆکردنیان پێبدرێت.
عه‌دنان عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پێباز، به 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به سن و كیسه‌ڵه له سنوورى ناحیه‌كه‌یان رووبه‌ڕووى كێڵگه گه‌نمه‌كان نه‌بووه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و گوندانه‌ى سه‌ردانیان كردوون سه‌ر به ناحیه‌ى شێخ ته‌ویلن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شی كشتوكاڵ له‌و ناحیه‌یه‌دا نییه له‌گه‌ڵ به‌شی كشتو‌كاڵى پێباز سه‌ردانى ئه‌م گوندانه‌یان كردووه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئه‌مساڵ جوتیاران به‌ڕووبه‌رێكی زۆر گه‌نم و جۆیان له سنوورى ناحیه‌كه چاندووه و به‌پێی به‌داوداچوونه به‌رده‌وامه‌كانى ئه‌وانیش تاوواوى ئه‌و كێڵگانه‌یان تاوه‌كو ئه‌مڕۆ سه‌لامه‌تن.
به‌پێی ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ى كه كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و گوندانه‌ى سه‌ردانیان كردوون به‌شێك له گه‌نمه‌كانیان به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت و ئه‌م مێرووله‌یه لێی داون.