بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
“كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان ترسیان له پێشكه‌شكردنى ته‌نده‌ر بۆ دروست بووه”
964+
دیلان حه‌مه‌جه‌زا – سلێمانى
بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌ڵێت، كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان ترسیان لێ نیشتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه نییه بۆیه كێشه و گرفت له‌و كه‌رته‌ى ته‌ندروستى بووه.
د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی، به 964ـى راگیه‌اند، كێشه‌ى كه‌می و نه‌بوونى دره‌مان هه‌ر له سلێمانى نییه به‌ڵكو له زۆربه‌ى پارێزگاكان هه‌یه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی “ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى دابینكه‌رى دارمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانن، نازانن كه‌ى و چۆن پاره له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له كۆیه ئامێرێكی سیتى سكان ماوه‌یه‌كه تێكچووه و فه‌رمانى چاككردنه‌وه‌شی هه‌یه به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى نه‌تینه تاوه‌كو ئێستاش چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن