سەبارەت بە کاندیدبوونی بوو

سودانی دوای چەند خولەکێک پۆستێکی فەیسبووکەکەی سڕیەوە

964+

توانا نەقی

سەرۆکوەزیرانی عێراق  پۆستێک لە پەیجی فەیسبووکەکەی دەسڕێتەوە دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی، پۆستەکە سەبارەت بە کاندید بوونی بووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی عێراق.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لە پۆستێکدا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق راگەیاند، بەڵام دوای چەند خولەکێک پۆستەکە سڕاوەتەوە.

سڕینەوەی ئەو پۆستە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە وتارەکەیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی سلێمانی ئەوەی ئاشکرا کرد خۆی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا راگەیاندبوو.

ئەلسودانی دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە کە ئاشکارای دەکات خۆی کاندید دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا  لە پەیجی فەیسبووکی خۆی سڕیویەتییەوە.

محەمەد شیاع سودانی گەیشتە سلێمانی

محەمەد شیاع سودانی گەیشتە سلێمانی