"دوو سێ رۆژی دیكە لیستی موچە دەنێرین"

پێشەوا هەورامانی: هێشتا نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریی نەكراوە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو سێ رۆژی دیكە لیستی موچەی مانگی چوار رەوانەی بەغدا دەكەن، ئاشكراشی كرد هێشتا نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریی نەكراوە.

لە پەراوێزی دیداری سلێمانی پەیامنێری 964 چاوپێكەوتنێكی خێرای لەگەڵ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دا و چەند پرسیارێكی جیاجیای ئاراستە كرد.

هەروامانی لە بارەی موچەی مانگی چوارەوە، رایگەیاند دوو سێ رۆژی دیكە لیستەكە رەوانەی بەغدا دەكەن و بەهیوان چیتر كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران نەیەتەپێش، چونكە لەگەڵ بەغدا رێككەوتنی لەسەر كراوە.

وتیشی، بەیەكگەیشتنی بەرپرسانی باڵای كوردستان و بەغدا لە دیداری سلێمانی، كارێكی گرنگە و رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی كێشەكان.

لە بارەی هەناردەی نەوتی كوردستانیش بۆ دەرەوە، ئاماژەی بەوەدا، چاوەڕێن حكومەتی فیدڕاڵ هەنگاوەكان دەستپێبكات بۆ هەناردەكردن، چونكە كوردستان و توركیاش رازین.

لە بابەتی كارەبای 24 كاتژمێری و نرخەكەشی، هەورامانی ئاشكرای كرد، هێشتا نرخی كۆتایی بۆ كارەبای 24 كاتژمێری لە لایەن حكومەتەوە دیاریی نەكراوە، وتیشی، نرخەكەی لە نێوان گەڕەكە هەژارنشینەكان و ئەو گەڕەكانەی خەڵكی خواپێداو و دەوڵەمەند لێی نیشتەجێن، جیاواز دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشەوا هەورامانی: ئەگەر پارە بێت پێش جەژن مووچە دابەشد...

پێشەوا هەورامانی: ئەگەر پارە بێت پێش جەژن مووچە دابەشدەکەین