تا بۆتان دەکرێ خۆتان لەو رێگایە مەدەن

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ دروستکردووە

964+

شۆڕش قادری

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ دروست کردووە، بۆیە تا بۆتان دەکرێ خۆتان لەو رێگایە مەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئاگاداری هاموشۆکاران وشوفێران و بارهەڵگرەکان دەکەینەوە کە مەبەستیانە رێگای زینی وەرتێ بەکاربهێنن بۆهاتوچۆکردن لەنێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی راپەرین، لەئێستادا بەهۆی بارینی بەفر و بەردەوامی ناسەقامگیری کەشوهەوا ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و تەنها بۆ ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسێل وبەکارهێنانی زنجیر لەکاتی پێویست گونجاوە”.

داوایش لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، لەبەر سەلامەتی خۆیان وسەرنشینان، تا ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا یان پاککردنەوەی رێگاکە خۆیان لە هاتوچۆکردن بەرێگای زینی وەرتێ بپارێزن.

هەرچەندە 25 رۆژ لە بەهار رۆیشتووە، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لەگەڵ بەفر بارین پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بۆیە جوتیاران ترسیان هەیە کە گەڕانەوەی سەرما لەم کاتەدا زیان بە باخ و بەرهەمەکانیان بگەیەنێت.

زینى وەرتێ؛ رێگەیەکى سەختى بێ هێماى هاتوچۆ

زینى وەرتێ؛ رێگەیەکى سەختى بێ هێماى هاتوچۆ