رێگرى له راوچییه‌كانیش ده‌كه‌ن
چه‌ند گوندێكی باڵه‌ییان كار له‌سه‌ر مانه‌وه و به‌رده‌وامى گژوگیاى به‌هاره ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتوانى چوار گوندى دۆڵى باڵه‌ییان له بنارى قه‌ندیل كار له‌سه‌ر مانه‌وه و به‌رده‌وامى گژو گیاى به‌هاره له سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێیان باشه رێگرى له‌و هاوڵاتیانه بكرێت كه دێنه كوێستانه‌كانیان و بۆ ده‌ستكه‌وتنى گژوگیا ژینگه و سروشته‌كه‌یان ده‌شێوێنن.
گونده‌كان بریتین له زەنگەڵین، چۆمەیی، مەمڪان و جەڵڪان و تەواوی دوڵی باڵەییان.
ئه‌وه‌ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه مه‌ترسی نه‌مانى و شێواندنى ژینگه‌كه به‌ده‌ست هاوڵاتیانه‌وه بۆیان بووه‌ته كارێكی ترسناك و به‌پێویستى ده‌زانن رێگریان لێبكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى چوار گونده‌كه دایانناوه ساڵێك گژوگیاى به‌هاره خۆیان به‌ده‌ستی بێنن و ساڵى دواتریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارییان نه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆ و ره‌گه‌كانیان زیاتر گه‌شه بكه‌ن.
بڕیاریان داوه، رێگەبگرن له‌و هاوڵاتیانه‌ى دێنه كوێستانه‌كانیان و بۆ بردنى بردنی گژوگیایە بەهاریەڪان سروشته‌كه‌یان خراپده‌كه‌ن و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه به‌مه‌به‌ستى راوكردن روو له سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن رێگرى له‌وانیش بكرێت.
كه‌ترسی ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌ر وابڕوات و رێگرى نه‌كرێت ئه‌وا شتێک نامێنێت لە ناوچەڪەیان بەناوی ڪوێستان و ڪژوگیا بەهارییەڪان و سروشت.