هۆکار چییە؟
بنارى قه‌ندیل گژوگیاى به‌هاره له خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى بناره‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیان به‌شێك له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل ناڕازین له‌و هاوڵاتیانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى بناره‌كه دێن و گژوگیاى به‌هاره له‌ره‌گه‌ى هه‌ڵده‌كێشن بۆ مه‌به‌ستى بازرگانیكردن و داوایان كردووه بناره‌كه له‌و خه‌ڵكانه قه‌ده‌غه بكرێت.
خه‌ڵكه‌كه داوایان له شاره‌وانى ئه‌م بناره كردووه رێگرى له‌و خه‌ڵكانه بكەن و چیتر گیا به‌هارییه‌كه له‌ناو نه‌برێت.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانیى بنارى قه‌ندێل (كه شاره‌وانییه‌كه‌ى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم نییه و له په‌كه‌كه‌وه نزیكه) به 964ـى وت، خه‌ڵكه‌كه ئه‌و داواكارییه‌یان كردووه و به مافى ئه‌وانى ده‌زانن.
وتیشی “هاوڵاتیان له ناوچه‌كانى گه‌رمیان و سلێمانى و راپه‌ڕینه‌وه دێنه ئه‌و سنووره و به‌شێكیان هۆكارن بۆ له‌ناوچوونى گژوگیاكه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ببیندرێت گیا له ره‌گه‌وه هه‌ڵبكێشێت، لێپرسینه‌وه‌ى توندى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وەش كرد، داواكارى خه‌ڵكی گونده‌كان دواى ئه‌وه دێت كه له ساڵانى رابردوودا به به‌رده‌وامى هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م بناره چوونه‌ته بنارى قه‌ندیل و كاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر تێكدانى ژینگه‌كه‌ى هه‌بووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، زۆرجاران له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گونده‌كانه‌وه‌ى تایه‌ى ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاوڵاتیانه په‌نچه‌ر كراوه كه هاتوونه‌ته سنووره‌كه، مه‌به‌ستیشیان ئه‌وه‌بووه جارێكی نه‌یه‌نه سنووره‌كه‌یان.
به قسه‌ى شاره‌وانیى بنارى قه‌ندیل، ساڵانه به‌هۆى هه‌ڵكێشانى گژوگیاى به‌هاره له‌ره‌گه‌وه به‌شێكی زۆرى گژوگیاكه له‌ناو چوونه.
ئاگادارییه‌كیشی بۆ کەوشکاران (ئه‌وانه‌ى كارى گیاى به‌هاره ده‌كه‌ن) بڵاوكردووه‌ته‌وه، کە سنووری گوندەکانی بناری قەندیل بۆ ده‌ستخستنى گژوگیا بەکارنه‌هێنن، ده‌شڵێت “هەر کەسێک گیا بەهارییەکان لە رەگەوە دەربێنێت و هەڵیبکەنێت تووشی سزا دەبێتەوە”.