لە هەولێر گەنجێک کوژرا

964+
شۆڕش هەرکی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پیاوێکی 28 ساڵە لە گەڕەکی 32ی پارکی هەولێر کوژرا، بە قسەی سەرچاوەیەکی پۆلیس، لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ تۆڕی 964، ئەو گەنجە پێنج گولـلەی پێوەنراوە و دەمودەست گیانی لەدەستداوە.

هەروەها، بەوتەی خزمێکی نزیکی کوژراوەکە بۆ تۆڕی 964، ئەو گەنجە لە بازاڕی نیشتیمانی هەولێر دوکانی جلوبەرگی هەبووە.

خزمەکەی ئەوەی وت، کە پیاوە کوژراوەکە و هاوسەرەکەی خزمی یەکترن و گومان دەکەن هۆکاری رووداوەکە کێشەی نێوانیان بووبێت، چونکە “هاوسەرەکەی ویستوویەتی لە ئیستانبوڵ بژین و لەوێ ماڵیان هەبووە، بەڵام پیاوەکە پێداگربووە لەوەی بێتەوە لە هەولێر بژیێت”.