منداڵانى باخچه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گۆڕانكاری له‌ دیزاین و ره‌نگی جلوبه‌رگی قوتابیان ده‌كات

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی پەروەردەی هه‌رێم، گۆڕانكاری له‌ دیزاین و ره‌نگی جلوبه‌رگی منداڵان له‌ باخچه‌ و قوتابیان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌م بڕیاره‌یان له‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2026 – 2027 جێبه‌جێ ده‌كرێت.

دیوانی ئه‌م وەزارەتە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و ئەو كه‌سانه‌ دەکاتەوە کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن، کە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەک ساڵانی رابردو دەبێت.

ده‌شڵێت “بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 گۆڕانکاریی ده‌كه‌ین، وەک ئەوەی لە یاسا و رێنماییەکان هاتووە، لامان پەسەند بوو، کە هەر كه‌سێك لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن”.