راکێشانى تۆڕى کارەبا بۆ شەقامێکى سلێمانى
کارەباى بەردەوام
چەند شەقامێکى سلێمانى رووناک دەکرێنەوە
وریا فەتاح
کارەباى سلێمانى، کارەباى بەردەوام بۆ چەند شەقامێکى سلێمانى دابین دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بهڕێوهبهرایهتییەكەیان و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـى كاره‌با و به سه‌رپه‌رشتی بهڕێوهبهرایهتییەكەیان، به‌بڕی زیاتر له 110 ملیۆن دینار پرۆژەی گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی رووناكی چەند شەقامێكی ناو شاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئەو شەقامانەى کارەبایان بۆ دابین دەکرێت ئەمانەن:
دانانی محەویلەیەكی كویسك بۆ تۆڕی رووناكی شەقامی (كانی با) قڕگە لەسەر فیدەری 128.
گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامی شێخ سەلام.
گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامەكانی مادام_میتران، مامۆستایان، ئیسكان.