زۆربه‌یان به سروشتى له‌دایكبوونه
له قه‌زاى ئاكرێ رۆژانه 20 منداڵ له‌دایك ده‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستیى ئاكرێ ئامارێكی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه رۆژانه له سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌دا 20 منداڵ له‌دایك ده‌بن.
ئاماره‌كه هی مانگى ئادارى رابردووه، كه تێیدا 390 منداڵ به شێوه‌ى سروشتى و 211 منداڵیش له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌دایكبوونه و شه‌ش منداڵیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا دوو هه‌زار و 234 منداڵ وه‌كو نه‌خۆش له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بیندراون و 17 هه‌زار و 141 منداڵیش پشكنینى جۆراوجۆریان بۆ كراوه.