لە پرۆژەیەکی نێشتەجێبوونی سلێمانی
کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
کرێکارێک لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی لە کاتی کارکردن کەتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
چالاک رەئوف سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو کرێکارە دوێنێ کاتژمێر 4:00ـێ ئێوارە لە نهۆمی چواری پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئارام کەتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، کرێکارەکە خەڵکی شاری کۆبانییە لە رۆژئاوای کوردستان و هۆکاری رووداوەکەش نەبوونی مەرجی سەلامەتی بووە لەو بالەخەنەیەی کە کاری تیادا کردووە.