تا ئێستا روفاتیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
گوندێكی سه‌نگاو له 12 ماڵ 15 كه‌سیان ئه‌نفالكراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندی کانی بەیتەشى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو، یه‌كێك بووه له‌و گوندانه‌ى له‌كاتى پڕۆسه‌ى ئه‌نفال خاپوور کراوه و ته‌واوى خانوه‌كانى رووخێندراون، له كۆى ئه‌و 12 ماڵه‌ى لێی ژیاوه، 15 كه‌سیان ئه‌نفال كراون.
د. نازم كه‌ریم، دانیشتووى ئه‌م گونده به 964ـى وت، ته‌واوى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له گونده‌كه ئه‌نفالكران ئه‌ندامانى دوو خێزان بوون، چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو گونده‌كه ده‌ستگیركران و چ ئه‌وانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه.
وتیشی “زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌نفالكراون خزم و نزیكى یه‌كتری بوون و تاوه‌كو ئێستا رووفاته‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
یەکێک لەو کەسایەتیانه‌ى كه باسی ده‌كات، قادری حاجی حەسەن کانی بەیتەشی بووه كه له كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى جاف و گەرمیان و سەنگاو بووه، كه خۆی و خێزان و سێ کوڕ و تاقە کچەکەی ئه‌نفالكراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له گونده‌كه له ده‌ستى ئه‌نفال رزگاریان بوو له ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه لە گوندی کوڵەجۆی گەرمیان ده‌ستگیركران و دوتریش ئه‌نفالكران.