بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی _ وێنە: 964
کارتی نیشتمانی بەرن
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ کوردانی تاراوگە: کە گەڕانەوە 30 رۆژ مۆڵەت وەربگرن
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکات کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت 30 رۆژ مۆڵەت وەربگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 14.4.2025، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە کوردانی تاراوگە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی 20 بۆ 30 رۆژی پێدەچێت.
لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی کارکردن بە سورەت قەیدی ئەلیکترۆنی راگیراوە تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن.
پێشتر عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964 وت، بڕیارێکی تایبەت دەرچووە تایبەت بە پاسپۆرت، لە مانگی یەکەوە تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت و کار بە پێناسی باری شارستانی ناکرێت.