مامۆستا فاتیح شارستێنی بۆ 964:

با گەنجان بزانن هیچ هاوڕێیەك نییە لە كتێب باشتر بێت

964+

ژێوار خدر

مامۆستای ئایینی فاتیح شارستێنی لە سلێمانییەوە هاتووەتە هەولێر بۆ پێشانگەی كتێب و دەڵێت، ئامۆژگاریم بۆ گەنجان ئەوەیە بخوێننەوە، پێشی وایە  چاپی كتێبەكانی ئێستا هێندە جوانن، خۆشەویستیت لەگەڵدا دەكەن.

مامۆستا فاتیح بۆ 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا، پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب گەرموگوڕە و خەڵكێكی زۆر روویان تێكردووە.

وتیشی، ئەو كتێبانەی خۆی دەیویست، دەستی كەوتوون و زانیویەتی لە كام خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە دەفرۆشرێن.

ئەو مامۆستا ئاینییە، كە بەوە ناسراوە وتارەكانی زۆر نەرم و نیانن و پڕ ئامۆژگاریین، ئامۆژگاریی گەنجان دەكات بخوێننەوە و سوودی لێ وەربگرن، وتیشی، “گرنگە ئەوەی دەیخوێنینەوە، دواتر كاری پێبكەین”.

گرانترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پزیشکییە

گرانترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پزیشکییە