بە زاراوەی کرمانجییە

نازدار دووەمین کلیپی لە 2025 بڵاوکردەوە

964+
پەری ساڵح

خانمە هونەرمەند نازدار جەزیری کلیپێکی نوێی بە ناوی “کۆچەرم” بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە.

کۆچەرم، دەبێتە دووەمین بەرهەمی فەرمی خانمە هونەرمەند نازدار لە ساڵی 2025، وەزیر خالید پرۆدیوسەری بەرهەمە هونەرییەکانی نازدار بۆ 964 وتی، بەرهەمەکە گۆرانییەکی شادە و کرمانجییە، ئاواز و هۆنراوەی هەردوو هونەرمەندان فەرحان ئۆرمیە و کەیڤان سادقییە، رابین هونەرمەند و هاوسەری نازدار بەڕێوەبەری پڕۆژەکەیە.

نازدار لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، بە یادى محەمەدى ماملێ، یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2025 بڵاوکردەوە بەناوی سەردان، کە سێ لە گۆرانییەکانی محەمەدی ماملێیە و کەڤەر کردبووەوە.

نازدار بە یادی ماملێ یەکەم بەرهەمی ئەمساڵی بڵاودەکاتە...

نازدار بە یادی ماملێ یەکەم بەرهەمی ئەمساڵی بڵاودەکاتەوە