داهێنانی نوێی تێدایە

ڤێستیڤاڵی بەهارەی پەیمانگای پزیشکی هەولێر ئەنجام درا

 964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو ئەمساڵیش ڤێستیڤاڵی بەهارەی سازکرد و تێدا هەشت بەشی پەیمانگا و چەند کۆمپانیایەکی تایبەتیش بەژداربوون.

دکتۆر تیران جەمیل، راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ساڵانە ڤیستیڤاڵی لەو شێوەیە سازدەکەین و قوتابیەکانیشمان بە بابەتی پزیشکی و زانستی و هونەری بەژدارن”.

بەشێک لەو خوێندکارانەشی کە داهێنان و بەرهمیان دروست کردووە بۆ 964 باسیان لە بەرهەمەکانیان کرد و بە پێویستیان زانی کە چیتر یارمەتی بدرێن بۆ ئەوەی زیاتر داهێنان لە دروست کردنی کەرەستە و بەرهەمە پزیشکیەکان بکەن.

قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان ساڵانە لە مانگی سێ و چوار دەست دەکەن بە ئەنجامدامی ڤیستیڤاڵی بەهاری و تێدا ئەو کار و چالاکیانەی کە کردوویانە نمایشی دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌سلێمانى خوێندکاران ده‌ڵێن داهێنانمان كردووه‌

له‌سلێمانى خوێندکاران ده‌ڵێن داهێنانمان كردووه‌