رۆژى زانكۆی ئهمریكییه
لهسلێمانى خوێندکاران دهڵێن داهێنانمان كردووه
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
ئەمڕۆ له سلێمانى رۆژی زانکۆی ئەمریکییه، ژمارەیەک خوێندکاریش لهناو ئهو بۆنهیهدا دهڵێن، لە بوارە جیاوازەکاندا داهێنانیان کردوە بۆ خزمەت بە کۆمەڵگە.
ساڤە دلاوەر خوێندکاری زانکۆ بە 964 وت، بۆ رزگار بوون لە بەکارهێنانی چیمەنتۆ بڕیاریدا لە کەرەستەی بەکارهاتوو چیمەنتۆ دروست بکات و دەتوانرێت لە چەندین بواردا بەکاربهێنرێت.
باسی لەوەشکرد، چیمهنتۆكه له هەریەکە لە پلاستیک و تایەی کۆنی ئۆتۆمبێل و خۆڵ و خاشاکی پاشماوهی خەڵک بەکارهاتووە لە دروستکردنیدا.
ئایە پێشڕەو، خوێندکارێكی دیكهیه دهڵێت، سیتمێکی ئاودێری دروستکردوە بۆ ئەوەی ئاو بەفیڕۆ نەچێت لە کاتی ئاودانی رووەکەکاندا.
ئەوەی خستەڕوو، لەو سیستمە گڵێکی کەم بەکاردێت، لەگەڵ دانانی دەبەیەکی ئاو بەردەوام دەڕوات و بەفیڕۆ ناچێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن